٢ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٥:٤٦
گفتوگۆی تەلەفۆنیی عەلی باقری و هاکان فیدان

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە وتی: هاوکاری و یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی، دەفرایەتی گرینگ و کاریگەر لە پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە دروست دەکات.

عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای شرۆڤەی دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی ژنان، منداڵان و خەڵکی بێ تاوان لە غەززە و ڕەفەح جەختی کرد: هێرش بۆ سەر ڕەفەح و داخستنی ڕێڕەوەکان، ڕێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی هێنەری یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی غەززە نمانەیەکی دیکە لە جەنایەتەکانی ئیسرائیلە.

باقری وتیشی: هاوکاری و یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی، دەبێتە هۆی دروست بوونی دەفرایەتییەکی گرینگ و کاریگەر لە پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە.

ناوبراو زیادی کرد: وڵاتانی ئیسلامی نابێت لە هیچ دەرفەت و دەفرایەتییەک بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین خۆ ببوێرن.

342/