٢٩ ئایار ٢٠٢٤ - ٢١:١٣
چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشیی نیشتمانی بەردەوامە

سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: چالاکییە ئەتۆمییەکان بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامن.

 عەلی باقری کەنی، وەزیری دەرەوە بە وەکالەت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: ئاڵوگۆڕی پەیامەکان وەک ڕابردوو بەردەوامە و هیچ پچڕانێک لەم ئاراستەیەدا نەبووە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دۆسیەی ئەتۆمی ڕادەستی بەڕێز شەمخانی کراوە، وتی: لە دۆسیەی ئەتۆمیدا شتێکمان نییە بەناوی دۆسیە. چالاکییە ئەتۆمییەکان لەژێر چاوەدێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی نیزام، تا ئێستاش بەردەوامن.

باقری هەروەها باسی لە پارە بلۆککراوەکەی ئێران کرد و وتی: دانوستانەکان لەم بارەوە هێشتا بەردەوامن.

وەزیری دەرەوەی بە وەکالەت هەروەها سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاران وتی: بە وردی باسمان لە پرسە جۆربەجۆرەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوان پرسی غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد . بە هەمان شێوە بابەتی گرنگی نێودەوڵەتی لە نێوان هەردوولادا تاوتوێ کران.

342/