٢٨ ئایار ٢٠٢٤ - ١٧:١٥
هەژاری لە ئێران کەمی کردووە و گەشەی ئابووری بەرز بووەتەوە

وتەبێژی ئابووری دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی، ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ئێران لە هەژاری ڕزگاریان بووە و لە لایەکی دیکەشەوە پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو زیاد بکات.

 سەید ئیحسان خەندوزی، وتەبێژی ئابووری دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ڕێژەی هەژاری بە ڕێژەی 4.7% لە ئێران کەمیکردووە و لە 29.3% بۆ 21.7%، دابەزیوە.

هەروەها ڕایگەیاند: 6.5 ملیۆن کەس لە هەژاری ڕزگارکراون.

342/