٢١ ئایار ٢٠٢٤ - ٢٠:٤٩
نێچیرڤان بارزانی و شیاع سودانی سبەینێ دێنە تاران

بریاره‌ سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ردانی ئێران بكەن.

 بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و شاندی یاوەری، كە لە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕكەكەیان گیانیان لەدەستدا، بریاره‌ سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ردانی ئێران بكەن.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆکی ئێران دەکات.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

342/