٢٠ ئایار ٢٠٢٤ - ٢٠:٣٠
ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بەپەلە کۆبووەوە

لەگەڵ ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد.

 ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرۆک کۆمڵری ماندوویی نەناس و هەوڵدەری گەلی ئێران لە سەر بەڵێنەکەی خۆڕاگر بوو و گیانی خۆی بۆ گەلی ئێران بەخت کرد.

لە کۆتایشدا ئاماژە دراوە کە میللەتی دڵسۆز و قەدرزان و خۆشەویستمان دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێگای شەرەف و خزمەت بە ڕۆحی ماندوو نەناسانەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پاڵەوان و خزمەتکاری میللەت و یاری دڵسۆزی ڕێبەری، بەردەوام دەبێت هیچ بۆشاییەک لە ئیدارەی جیهادیی وڵاتدا دروست نابێت.

342/