٢١ ئازار ٢٠٢٤ - ١٣:٤٨
هەپەگە کوژرانی 41 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت کە لە ١٩ی ئازاردا ئۆپەراسیۆنێکدا ٤١ سەربازی تورکیان کوشتووە.

هێزەکانى پاراستنى گەل - هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە ڕۆژی ١٩ی ئازاردا هێزەکانمان بە ئۆپەراسیۆنێک گورزی قورسیان لە سوپای تورکیا وەشاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا لە ناوچەی زاب (٤١) سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، هەروەها کامێرایەکی چاودێری و سێ پڕۆژێکتۆر لەناوبراون.

342/