١٢ ئازار ٢٠٢٤ - ٢٠:٠٨
پووچەڵ کردنەوەی زیاتر لە هەزار جووڵەی تیرۆریستی لە ئێران

فەرماندەی سنوورەوانی ئێران لە پووچەڵ کردنەوەی زیاتر لە هەزار جووڵەی تیرۆریستەکان لە ناوخۆی ئێران هەواڵی دا.

 سەردار ئەحمەد عەلی گوودەرزی فەرماندەی سنوورەوانی ئێران ڕایگەیاند: لە ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار جووڵەی تیرۆریستی لە خاڵی سفری سنوورەی پووچەڵ کراوەتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە توان و ئامادەیی سنوورەوانی زیادی کردووە، وتی: لە سێ قۆناغی تەیار کردندا توانی چاوەدێری و جموجوڵی سنوورەوانەکان بەرز کراوەتەوە.

342/