٥ ئازار ٢٠٢٤ - ١٩:٣٩
ئێران دژی بەکار هێنانی چەکی کیمیاییە لە هەر شوێنێک بێت

باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێران جارێکی دیکە بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کرد لە هەر شوێنێک و کاتێک، لە لایەن هەر کەسێک و لە هەر بارودۆخێکدا بێت.

 ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سوریا - ماددە کیمیاییەکان" وتارێکی پێشکەش کرد.

کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانی لە درێژەی دیالۆگی بنیاتنەرانە لە نێوان سوریا و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە و گەیاندنی دۆسیەکە بۆ چارەسەری کۆتایی و یەکلاکەرەوە.

342/