حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەەوەی ئێران لە ئەو دیدارەدا وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور سەبارەت بە غەززە و فەلەستین، دۆخی مرۆیی لە فەلەستینی پێچراو و زۆر نیگەران کەر وەسف کرد.
وتیشێ: بەداخەوە ڕوانگە سیاسییە هەڵەکان تا ئێستا بووەتە هۆی ئەوەی کە هەوڵە سیاسییەکان بۆ کۆتایی هاتن بە شەڕی غەززە بێ ئەنجام بێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە دیداری ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیرووت و دەوحە دۆخی باکووری غەززەی زۆر جێی نیگەرانی وەسف کرد و زیادی کرد: زیاتر لە 600 هەزار کەس لە دانیشتوانی غەززە برسین.
ناوبراو وتی: لایەنی ئەمریکی باس لە کەم کردنەوەی شەڕ و نەک ڕاگرتنی شەڕ دەکات کە ئەوە نیشاندەری نەبوونی ورەی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕە.
342/