٢ شوبات ٢٠٢٤ - ١٥:٢٧
بیسترانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشق

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە دەنگی تەقینەوە لە گەڕەکی دیمەشق بیستراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئاسمانی دیمەشقی پایتەختی سووریا دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

پەیامنێری سپۆتنیک بڵاویکردەوە: دەنگی تەقینەوە لە باشووری پایتەخت و تەواوی دیمەشق بیستراوە. میدیا فەرمییەکانی سووریا تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لەبارەی تەقینەوەکان و سەرچاوەکەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

لە هەمان کاتدا، یورۆنیوز وێڕای پشتڕاستکردنەوەی دەنگی تەقینەوەکانی دیمەشق، ڕایگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، ناوچەکانی نزیک لە جەرگەی فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی کراونەتە ئامانج. هەروەها ئەگەری زیانی گیانی و برینداریش هەیە.

342/