٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٦:١١
نەخۆشخانەیەک لە تاران سووتا

بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پارێزگای تاران دوای ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی گاندی، گواستنەوەی ٣٨ نەخۆش بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دیکەی ڕاگەیاند.

محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری مێهر وتی: لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی گاندی تاران، بەشی فریاکەوتنی پارێزگای تاران سێ پاسی ئەمبولانس، ٣٠ ئامبولانس، ١٠ ماتۆڕلانس و سێ ئۆتۆمبێلی فەرماندەیی پشتیوانی کەڵکیان وەرگرتووە.

وتیشی: ئەرکی فریاگوزاری لە ئێستاوە کۆتایی پێهاتووە، لەماوەی ئەم ئەرکەدا 38 نەخۆش گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان لەوانە نەخۆشخانەی شەهیدانی تەجریش، نەخۆشخانەی تووس و هتد.

بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پارێزگای تاران زیادی کرد: لەم ڕووداوەدا هیچ بریندار و گیانلەدەستدانێکمان نەبووە.

342/