١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٦:٠٧
ئێران داوای شرۆڤەی لە بەرپرسانی پاکستان کرد

بەرپرسێکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئێران داوای شرۆڤەی بەپەلەی بەرپرسانی پاکستانی کرد سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی کرد.

 دوابەدوای هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن پاکستانەوە بۆ گوندێکی سنووری لە دەڤەری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەرپرسێکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئێران داوای شرۆڤەی بەپەلەی بەرپرسانی پاکستان سەبارەت بە ئەو ڕووداوە دەکات.

شیاوی باسە کە کاتژمێر 4 و 5 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگی چەند تەقینەوە لە شاری سەراوان بیسترا کە بە پێ وتەی عەلیڕەزا مەرحەمەتی جێگری ئەمنی و ئینتزامی پارێزگاری سیستان و بەلووچستان دوای لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بوو کە پاکستان مووشەکی بەرەو ئەو گوندە هاویشتووە.

342/