٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠٦
ئەمیرێکی دیاری تیرۆریستانی داعش لە عێراق کوژرا

لیوا " یەحیا ڕەسووڵ"وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کوژرانی ئەمیرێکی بەناو چەتە تیرۆریستییەکانی داعشی لە دیالە ڕاگەیاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ، هێزێکی ئەمنی چوون بۆ مەبەستی گەڕان بە شوێنی ئامانجکراو و چوار تەرمی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعشیان دۆزیەوە و سەرجەم چەک و کەرەستەیان لەناوبردوون .

لەنێو کوژراوەکاندا ئەمیرێکی بەناو داعش بەناوی "مەجید مەعیوف" هەیە کە بە یەکێک لە دیارترین سەرکردە مەترسیدار و تاوانبارەکانی داعش لەناوچەکەدا.