٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠٦
42 یەکەی داخراوی پیشەسازی لە کوردستان چالاک کرایەوە

بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی، کانزا و بازرگانی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 42 یەکەی پیشەسازی داخراو لە پارێزگاکە بە دامەزراندنی زیاتر لە 300 کەس گەڕێندراونەتەوە بۆ خولی بەرهەمهێنان.

بەختیار خالقی وتی: ٢٥١ مۆڵەتی دەستبەکار بوونی پیشەسازی لە پارێزگاکە دەرچووە، ڕێژەی ڕەخساندنی هەلی کاریان زیاتر لە چوار هەزار و ٩٠٠ کەس بووە.

وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەوڵ دراوە 42 یەکەی پیشەسازی کە کارەکانیان ڕاگیرابوو دووبارە بخرێنەوە گەڕ.

342/