٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٩:٥٠
تەرمی شەهید مووسەوی لە تاران بەڕێکرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی ئیمام حوسێن مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهید سەردار سەید ڕەزی موسەوی ڕاوێژکاری سەربازی ئێران لە سوریا بەڕێوەچوو.

 ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی شەهید سەردار سەید ڕەزی موسەوی، ڕاوێژکاری سەربازی ئێران لە سوریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە ئامادەبوونی هاووڵاتییانی تارانی لە گۆڕەپانی ئیمام حوسێن (ع) بەڕێوەچوو.

بەشداربووانی ئەم مەراسیمە بە ئاڵای زەردەوە، کە لەسەری نووسرابوو بەرەنگارت منم ، تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیان ئیدانە کرد.

پاش کەمێکی تر تەرمی شەهید مووسەوی لە ئیمام زادە ساڵحی تەجریشی تاران ئەسپاردە دەکرێت.

342/*