سادق مووسەوی کوڕی سەردار شەهید سەید رەزی مووسەوی ڕاوێژکاری سەربازی بە ئەزموونی سپای پاسداران لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە باوکی هەمیشە باسی شەهادەتی دەکرد و دەیوت ئاواتی هەیە کە تەمەنی بە شەهادەتەوە کۆتایی بێت.
سادق مووسەوی لە پەیامێکدا ئیسرائیلی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێمە شەهیدانێکمان پێشکەش کرد بەڵام هێشتا بەردەوامین و لە ئەو ڕێگایە دەمێنینەوە.
کوڕی سەردار مووسەوی زیادی کرد:ڕێگایەک کە ئیسرائیلییەکان گرتوویانەتە پێش لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی لەناو چوونیان. بە دوژمن دەڵێین کە ئێمە لە ڕێگای بەرخۆدان و شەهیدان دەمێنینەوە.
342/