٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٩:٣١
ئەمریکا پێشنیاری ئاگربڕی غەززەی ڤێتۆ کرد

ئەمریکا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆی ئەو بڕیارنامەیەی کرد کە ئیمارات پێشنیاری کردبوو بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست بۆ پێداچوونەوە بەو بڕیارنامەیەی کە ئیمارات پێشنیاری کردبوو بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە .

بەڵام ئەم ڕێوشوێنە بە هۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە شکستی هێنا.

لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتە پرسی ئاگربەستی غەززە جارێکی تر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کرا و دواجار بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن ئەمریکاوە ڤیتۆ کرا کاتێک ١٣ دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی بێلایەن بوو لە ئینگلیز.

342/