بالاکریشنان ڕاجاگۆپال، ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مافی نیشتەجێبوونی شیاو رایگەیاند: داواکردن لە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە دانیشووانی کەرتی غەززە لەوەی بە زۆرەملێ لە باکووری کەرتی غەززە بەرەوە باشوور کەرتی غەززە کۆچ بکەن، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
دەشڵێت: " لە کاتێکدا بزاندرێت کە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر غەززە ژێرخان و خانوو و باڵەخانەی نیشتەجێبوون لەناو دەبرێت، تاوانی جەنگە".
جەختی لەوەیش کردووەتەوە کە پێویستە جیھان بەپەلە ھەنگاو بنێت لەپیناو کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکانی سەر کەرتی غەززە کە ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵکی.
342/