٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ٢٠:١٧
پاگەندەی کوژرانی 13 ئەندامی هەسەدە لەلایەن تورکیاوە درۆیە

ناوەندی مێدیایی هەسەدە پاگەندەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لەسەر کوژرانی 13 ئەندامی هەسەدە درۆیە.

 ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە پاگەندەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لەسەر کوژرانی 13 ئەندامی هەسەدە راست نییە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: وەزارەتی بەرگری تورکیا پاگەندەی کردووە کە 13 ئەندامی هێزەکانی ئێمەی لە ڕۆژانی 14 و 18 ی ئۆکتۆبەر لە کوردستانی سووریا کوشتووە. ئەو پاگەندەیە لە ئەو پێوەندییەدا درۆیە.