٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٩:٢١
گەڵاڵەی ژاپۆن بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە ژاپۆن گەڵاڵەیەکی بۆ زیندوو کردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی ئێران خستۆتەڕوو.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: تۆکیۆ گەڵاڵەیەکی بۆ دەستپێکی دانوستانی ئەتۆمی نێوان ئێران و لایەنەکانی دیکە لەوانەش ئەمریکا پێشنیار داوە.

راشیگەیاند کە هەر چەشنە دەستپێشخەرییەکی ژاپۆن کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێران یەکبگرێتەوە لە لایەن تارانەوە بە ئیجابی دادەنرێت.

342/