١٧ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٩:٤٥
تورکیا سنووری قامیشلۆی بۆردومان کرد

فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا لەسنووری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

 كەنداڵ جودی پەیامێنری شارپرێس لە كوردستانی سووریا رایگەیاند: "فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا لەسەر رێگای سەرەكی قامیشلۆ- عامودا ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەو هێرشەدا چوار ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی کوردستانی سووریا کوژراون.

342/