١١ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٥:٤٣
دادگای کۆبانێ نایاساییە و لە ئاستێکدا نییە کە من دادگایی بکەن

سری سورەیا ئوندەر نوێنەری پارتی چەپی سەوز لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی دادگای ناسراو بە دادگای کۆبانێ، دۆسیەی دادگای کۆبانێی نایاسایی وەسف کرد و ولێژنەی دادوەرەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی کە بەهۆی ئەوەی کە ئەو نوێنەری پەرلەمانی تورکیایە، دادگا ناتوانێت ئەو دادگایی بکات.

ناوبراو درێژەی دا: من هەم پاریزراوی یاساییم هەیە و هەم ئێستا وەکوو تۆمەتبارێک لە دادگا دانیشتووم واتا هەم یاسادانەرم و هەم تاوانبار. ئەبێ چ ڕووی دابێت کە ئاوەها لە دوو پێگەی دژ بە یەکدا بوستم.

هەروەها وتیشی کە ئەگەر کۆبانێ نەبوایە ئیستا داعش لە ئەدەنە بوو.

342/