٣ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٨:٤٤
ئاسایشی کوردستانی سووریا کوژرانی 4 ئەندامی لە دەیرەزووری پشت ڕاست کردەوە

هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا کوژرانی 4 ئەندامی خۆی لە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە تۆکمە کردنەوەی ئاسایش لە دەڤەری دەیرەزووری پشت ڕاست کردەوە.

 هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوەبەری خۆسەر ناسراو بە ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی 4 ئەندامی ئەو هێزانەی لە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە تۆکمە کردنەوەی ئاسایش لە دەڤەری دەیرەزووری پشت ڕاست کردەوە.

بە پێ ڕاگەیێندراوی ئاسایشی کورستانی سووریا: سێ کەس لە ئەو هێزە کوژراوانە لە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش بوون و هێزێکیشیان ئەندامی یەکینەی دژە تیرۆر بووە.

342/