٣١ ئاب ٢٠٢٣ - ١٦:٣٢
هاویشتنی دوو مووشەک بەرەو کێڵگەی گازی کۆرمۆ

دوێنێ شەو کێڵگەی کۆرمۆ لە ناوچەی قادرکەریم لە هەرێمی کوردستان درایە بەر دوو مووشەکی کاتیوشا.

 ئەحمەد موفتی جێگری وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکان ڕایگەیاند:مەیدانی گازی کۆرمۆ ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 9 و نیو درایە بەر دوو مووشەکی کاتیوشا و و بە پێ ڕاپۆرتەکان ئەو مووشەکگەلە لە نزیکی دوزخورماتووەوە هاوێژراون و لە نزیک شوێنی مانەوە فەرمانبەران داکەوتووە و بەختەوەرانە خەساری گیانی و ماڵی بەدواوە نەبووە.

وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکان ڕایگەیاند کە بە هاوئاهەنگی کۆمپانیای دانە گاز دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.

342/