٢٢ تەمووز ٢٠٢٣ - ١٦:٣٨
پەرە بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سووریا دەدەین

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە بە ئاماژە بە بەرخۆدانی 19 ی جوولای لە گەشە و پەرەپێدانی زیاتری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هەواڵی دا.

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە دەرکردنی پەیامێک ڕێڕای ئاماژە بە بەرخۆدانی 19ی جوولای ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر زیاتر گەشە و پەرە دەستێنێت.

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند: تا کاتێک کە ڕێگاچارەیەکی سیاسی لە سووریا نەگیردرێتە پێش و خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەگەنە مافەکانی خۆیان، دەست لە بەرخۆدان و شۆڕش هەلناگرین و بەرگری لە دەستکەوتەکانی بەرخۆدانی خۆمان دەکەین.

ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر زیاتر گەشە و پەرە پێدەدەین.

342/