٢٠ تەمووز ٢٠٢٣ - ٢٢:٠٨
یەکێتی ئەورووپا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

یەکێتی ئەوروپا شەش کەس و بەشێکی تر لە پیشەی دروست کردنی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی گەمارۆ دا.

یەکێتی ئەورووپا ئەمرۆ پێنج شەمە بە تاوانی پیشتیوانی سەربازی لە دەوڵەتی سووریا و رووسیا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند.

یەکێتی ئەورووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەمبارەوە ڕایگەیاند کە گەمارۆی نوێ دژی ئێران، لەسەر پیشەی بەرهەم هێنانی درۆنی سەربازییە.