٢٤ ئازار ٢٠٢٣ - ١٩:٠١
بەهۆی بوومەلەرزەکەی خوی ٨٢ کەس بریندار بوون

بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی خوی ٨٢ کەس برینداربوونە.

ئەمیر عەباس جەعفەری، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی بریندارانی بوومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) گەیشتووەتە 82 کەس کە باری تەندروستی هیچیان سەخت نییە.

جەعفەری ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونیش زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها تیمەکانی هەڵسەنگاندنی سەربە دامەزراوەی نیشتەجێبوون ڕەوانەی ناوچەکە کراون و بەدواداچوون بۆ ڕادەی زیانەکان دەکەن.

ئەمڕۆ (هەینی)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆیینت شەش ڕیختەر شاری خۆی لە باکووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

342/