«فەیسەڵ میقداد» لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزو بەرپرسانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە سووریا، جەختی لە ئیدانەکرانی سنووربەزاندنەکانی ڕژێمی زایۆنی کردەوە بۆ پێشگرتن بە قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل و پێشێلکرانی سەروەریی وڵاتان و وتیشی: هێرشی موشەکیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکە مەدەنییەکانی دیمەشق و دەوروبەری کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج کەس و برینداربوونی ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی و وێرانکردنی ژمارەیەک خانوو، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
ئاماژەی بەوەش دا: با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە ئەمه ڕێک له کاتێکدا ڕووی دا که سوریا هەوڵی ڕووبەڕوو بوونەوەی لێکەوته کارەساتبارەکانی ئەو بوومەلەرزەیە دەدات که خەڵکی بێ تاوانی زۆری له سوریادا کردە قوربانی و ژێرخانی ئەم وڵاتەی وێران کرد.
میقداد لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: ئەگەر کۆمەڵگەی بەناو نێودەوڵەتی پێش بە ھەنگاوەکانی تاوانکارانەی ئیسرائیل نەگرێت، ئەمە هانی ئەو ڕژێمە دەدات بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر و کوشتنی کەسانێکی بێ تاوانی زیاتر.
وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەش دا؛ درێژەی هێرش و تاوانکاریی دڕندانە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری تیرۆریستی لە دژی خەڵکی فەلەستین و سوریا، هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و واوەتریش.
«فەیسەڵ میقداد» هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی ئاشکرای تاقمی تیرۆریستی داعش و ڕژێمی زایۆنیستی کردو وتی: تاوانی ئەم دواییەی داعش کە بووە هۆی شەهید بوونی دەیان هاوڵاتیی بێ چەک لە گەڕەکێکی ڕۆژهەڵاتی حومس، ھەرلە هەمان کات و سات دا ئەنجام درا کە ڕژێمی زایۆنی تاونی ھەڵکوتانە سەر دیمەشقی ئەنجام دا.
ناوبراو داوای لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کە بەپەلە ھەستن بە شەرمەزارکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و وەڵامدانەوەی ئەم تاوانەو گوشارھێنان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێوشوێنە زۆرەملێ تاکلایەنانەی کە بەسەر سوریادا سەپێندراون و ڕێگرن لە بەردەم گەییشتنی فریاگوزاری بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە.
342/