دوابەدوای بوومەلەرزە سەختەکەی حەوتەی ڕابردوو لە تورکیا، «بولێنت ئارینچ»، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، پێشنیاری کرد کە هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتوو دوابخرێن تا ئەو کاتەی ئەو کێشە و گرفتانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ھاتوونەتە ئاراوە چارەسەر بکرێن.
ڕێبەری پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وێڕای ڕەخنە گرتن لە پێشنیاری دواخستنی وادەی هەڵبژاردن، وتی: بە پێی دەستووری تورکیا هەڵبژاردن لەم وڵاتە تەنیا لە کاتی سەرھەڵدانی شەڕدا بە دواکەوتن بەرپا دەکرێت.
«کەمال کلیچدارئۆغڵو» وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە ئێستادا شەڕ لە تورکیادا نییە، کەوا بوو هەڵبژاردنیش بە دواکەوتنەوە ئەنجام نادرێن.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە دوورکەوتنەوە لە هەڵبژاردن سوودی بۆ هیچ کەسێک نابێت ، وتیشی: بەپێی یاسا پێویستە هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە لە ١٨ی ژوئەن دا ئەنجام بدرێت.
342/