٧ شوبات ٢٠٢٣ - ١٨:٤٣
حەلەب و دێرەزوور دیسان ھەژێندران

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا باسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی نوێی کردووە لە دوو شاری باکووری سوریا.

 باسی لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی نوێ لە هەردووک شاری حەلەب و دێرەزوور لە باکووری سوریا کردووە. ئەم بوومەلەرزانە بەهێز نەبوون و هێشتا ڕاپۆرتی ئەگەری زیانەکان بڵاونەکراونەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە زیادی کردووە. بەم پێیە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە وە تەنیا لەو ناوچانە ٧٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا هەشت فەلەستینی لە کاتی بوومەلەرزەکەی باکوری سوریا گیانیان لەدەست داوە.

شارەکانی حەلەب و حەما و ئیدلب لەو ناوچە سەرەکییانە بوون کە لە بەر ئەم بوومەلەرزەیە وێرانکارییەکی سەخت و قوربانییەکی زۆریان تووش بووە.

لە سوریا بەپێی دوایین ئامار هەزار و ٤٤٤کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ هەزار و ٥٣١ کەسیش بریندار بوونە.

342/