دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە لە یەکێک لە پیشەسازییەکانی بەرگری لە ئیسفەهان، وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە ناسەرکەوتووە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ھەشتەمی ڕێبەندان کاتژمێر 23:30، ڕووی داوە ، کە ھەڵبەت لە سای تەگبیرو ڕێوشوێنی بەرگریکارانە لە دژی هێرشی وردەخۆفڕەکان بە سەرکەوتوویی بەرپەرچ دراونەتەوە.
ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت: ئەم هێرشە ناسەرکەوتووە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئەوە نەبێ چەند درزێکی لە میچی وەرشەکە بەدی ھێناوە، کە بە فەزڵی خودا نەبووەتە هۆی پەککەوتنی ئامێر و ئەرکەکانی ئەو پێکھاتەیە.
وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزەچەکدارەکان گەلی بەشەرەفی ئێرانی ئیسلامیی لەوە دڵنیا کردووەتەوە کە چالاکیی ناوەندەکانی ئەم وەزارەتخانەیە بۆ بەرهەمهێنانی دەسەڵات و ئاسایش بە خێرایی و بەبڕشتانە بەردەوام دەبێت و کردەوەی ئاوا دەست نەپارێزانەش کاریگەریی لەسەر ڕەوتی پێشکەوتنی وڵات نابێت.
342/