٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٣ - ١٨:٢٢
ئەندامێکی نەوەی نوێ: بەڵگەی ناسنامەیی دەنگدەران لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ساختەیە

ئەندامێکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کارتی ناسنامەیی دەنگدەرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ساختەیە.

سەلاح داود لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری بەغدادیەوم وتی: بەڵگەنامە ناسنامەیەکانی دەنگدەرەکانی پارلمانی هەرێمی کوردستان ساختەیەو بەهەزاران کەس لە خەڵکی سوریاو تورک و هاووڵاتی دەرەکی وەک دەنگدەر بەئاراستەی بەررژەوەندی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناونوسیان کردوە.

سەلاح داود  وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە کومسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان سەربە  پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان و ئامێرێک لەدەستی ئەوان دایە، خوازیاری هەڵبژاردنی سەرلەنوێی ئەندامانی کومسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم و سەرنج دانی وردی کارتی ناسنامەکان و لێکۆڵینەوە لەسەر پێشینەی دەنگدەران بوو.

342/