١٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٩:٣٤
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی "دیالۆگی تاران" بە ئامادەبوونی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان»

کۆبوونەوەی وتووێژی تاران بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە، بەرپرسانی سیاسی و لێکۆڵەرانی ھزرگەکانی وڵاتانی دیکە لە تاران بەڕێوە دەچێت.

کۆبوونەوەی وتووێژی تاران سبەی دووشەممە ١٩ی کانوونی دووەم بە ئامادەبوونی «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسانی سیاسی و لێکۆڵەرانی ناوەندە بیرمەندەکانی وڵاتانی دیکە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، "کۆبوونەوەی دیالۆگی تاران" بە ئامادەبوونی «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی سیاسی و لێکۆڵەرانی بیرمەندی وڵاتانی دیکە لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەدەچێت.

لەم دیدارەدا دوایین ئالنگارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی نیکاراگوا لە وتاربێژانی کۆبوونەوەی دیالۆگی تاران دەبێت.

342/