کۆمەڵەی ئەلویفاقی بەحرەین لە کۆتایی دەنگدانەکەدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەشداریی خەڵک لەم هەڵبژاردنەدا نەگەیشتووەتە ٢٨٪.
کۆمەڵەی ئەلویفاق پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە شاهیدی کەمبوونەوەی بەرچاوی بەشداری هاوڵاتیانین لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەحرەین دا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارت و پێکهاتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە بەحرەین هەڵوەشاونەتەوە و سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن و خەڵکی بەحرەین جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێکهاتەکانی پێشوو و دامەزراوە نیشتمانییەکانی مافی مرۆڤ هەموویان وابەستەی حکومەتی بەحرەینن.
حکومەتی بەحرەین بە کەڵک وەرگرتن لە یاسای بەناو گۆشەگیریی سیاسی، گرووپ و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەڵوەشاندەوە و ڕێگری لە خۆکاندیدکردنی کەسایەتییە سەربەخۆکانی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.
لەم ڕووەوە ئەم گرووپ و لایەنانە هەڵبژاردن بە کێبەرکێ نازانن، بەڵکو جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هەڵبژاردنانە تەنیا فەرمی و نافەرمییە، داوای بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە.
هەروەها خەڵکی بەحرەین، هاوتەریب لەگەڵ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، جەختیان لەسەر بایکۆتکردنی هەڵبژاردن و هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی ئەم وڵاتە کردووەتەوە.
342/