١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٢ - ٢٠:٥٣
سەفەری شێخی ئەلئەزهەر بۆ ئێران

ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانی نزیکی ئایینە ئیسلامییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین وێڕای پێشوازی لە پێشنیاری شێخ ئەحمەد ئەلتەیب بۆ گفتوگۆی ئیسلامی – ئیسلامی داوای لێکرد کە بۆ بەدی هاتنی ئەو ئامانجە سەفەری ئێران بکات.

ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانی نزیک بوونەوەی ئایینە ئیسلامییەکان لە داواکاری شێخ ئەلئەزهەری میسر بۆ گفتوگۆی ئیسلامی- ئیسلامی پێشوازی کرد.

حەمید شەهریاری لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین لە کاردانەوە بە داواکاری شێخ ئەحمەد تەیب بۆ گفتوگۆی ئیسلامی ئیسلامی بە ئامانجی دوور کردنەوەی ئاژاوە و کێشە فیرقەییەکان وتی: ئاسایش شتێکە کە ئەبێ لە جیهاندا زاڵ بێت و ئەوەش، ئەنجامی گفتوگۆی ئیسلامی – ئیسلامییە.

ناوبراو لە دریژەدا داوای لە شێخ ئەلئەزهەر کرد تا بە ئامانجی بنیات نانی بنەما سەرەتاییەکانی گفتوگۆی ئیسلامی ئیسلامی سەفەری ئێران بکات و زیادی کرد: ئێمەش ئامادەییمان هەیە تا لە چوارچێوەی شاندێک لە لایەن مەکۆی جیهانی نزیک بوونەوەی ئایینە ئیسلامییەکان بچینە قاهیرە تا لەگەڵ شێخ ئەلئەزهەر دیدار و بابەتی گفتوگۆی ئیسلامی ئیسلامی تاوتوێ بکەین.

342/