«ناسر کەنعانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، لە توییتێکدا ڕایگەیاند: هەڵدانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتبەری«قائیمی ١٠٠» نیشانەیەکی دیکەی دەسەڵاتی نیشتمانییە و توانای زانا لاوەکانی ئێران لە سەرکەوتن بەسەر دوندی زانست و تەکنۆلۆژیای مۆدێرن نیشان دەدات، سەرباری گەمارۆو بایکۆت و ئەوپەڕی گوشارەکان.
کەنعانی وتیشی: ئەم کارە دوژمنانی ناسراوی نەتەوەی ئێران مارەنگازو توشی ورڕینەکردنیان دەکات.
ڕۆژی شەممە، یەکەی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرکەوتوویی مووشەکی سەتەلایتبەری«قائیمی ١٠٠»ی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
342/