«جۆتیار عادل» وتەبێژی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وەڵامی ئەم پرسیارەی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی سەحەر لە هەولێر، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەزامەندیی قوڵی خۆی سەبارەت بە کردەوە و جموجۆڵی گرووپەکانی دژبەری ئێران لە هەرێمی کوردستان بە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە فەرمی ڕاگەیاندووە، ئەی بۆ هیچ جموجۆڵێک لە بەرپرسانی ھەرێم نابیندرێت؟ وتیی: پێویستە ئاسایشتی وڵاتانی دراوسێ لەبەرچاو بگیرێت، نابێت حکومەتی هەرێم ڕێگە بدات هیچ گروپێک هەرێمی کوردستانی عیراق بکاتە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
«جۆتیار عادل» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەچاوی ئاسایشتی دراوسێکانی بکات و ڕێگە نەدات هیچ گروپێک لە خاکی کوردستانەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی دراوسێکانی ئەنجام بدات و ئاسایشیان بخاتە مەترسییەوە.
دوابەدوای سەرۆڕۆیی گروپە تیرۆریستەکان و کرداری دژ بە ئاسایشتی ئێران بە هاوبەشیی دەست و پێوەندەکانی موساد، بنکەکانیان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق لە چەند نۆرەدا کرانە ئامانجی ھەڵمەتی سپای پاسداران و ژمارەیەکیان لێ کوژراون.
342/