بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەبیعولئەووەڵ و هاتنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی خاتەمی پێغەمبەرانی موحەممەدی مستەفا(ص) و ئیمام جەعفەری سادق(ع) ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بە پێشنیاری لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای 1862 کەس لە سزادراوانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوەی دادوەریی هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی حکومەتی، ڕەزامەند بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نوسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «غوڵامحسێن موحسینیی ئیژەیی» سەرۆکی دەستەڵاتی دادوەری، بە بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن (ص) و ئیمام جەعفەری سادق(ع) لە نامەیەکدا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای بۆ هەزار و ٨٦٢ سزادراو کرد کە لە کۆمیسیۆنی ھاوپەیوەنددا مەرجی پێویستیان تیادا بەدی کراوەو پێشنیارەکەش لەلایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە پەسەند کرا.
342/