١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٧:٣٥
موقتەدا سەدر بە سەرۆک کۆماریی بەرهەم ساڵح ڕازیە

راوێژكار له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق لە نوسینێکدا ڕایگەیاند، "دکتۆر بەرھەم ساڵح زۆرترین چانسی بردنەوەی ھەڵبژاردنەکەی ھەیە بۆ جاری دووھەم و مەقبوولییەتێکی گەورەی لە ناو زۆرینەی لایەن و پەرلەمانتارەکانی عێراق ھەیە".

لە نووسینێکدا هاوژین عومەر ڕایگەیاندووە کە "لە دەرەوەی پەرلەمانی عێراق موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەی ڕەزامەندن لەسەر جارێکی دیکە ھەڵبژاردنەوەی دکتۆر بەرھەم ساڵح بە سەرۆککۆمار و ھیچ گرفتێک لەوبارەیەوە نابینن.

دەشڵێت:بەڵام پێدەچێت سەرنج و گرفتیان لەسەر ڕاسپاردنی موحەممەد شیاع سودانی ھەبێت بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

ئاماژەش دەکات کە "بە پێی پێشبینی و خوێندنەوەکان، دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی لایەنە کوردییەکان و چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھەروەھا زۆرینەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و نیوەی پەرلەمانتارانی سوننەش بۆ دکتۆر بەرھەم ساڵح مسۆگەر کراون".

342/