٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ٢١:٢٥
دوژمن ئاواتی بە سووریا کردنی ئێران دەباتە گۆڕ

سەرۆکی رێکخراوەی پەدافەندی غەیر عامڵی ئێران وتی: سەرەکیترین ئامانجی دوژمن لە ئاژاوەی ئەم دواییە بە سووریا کردنی ئێران بوو.

سەردار جەلالی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی پۆلیس بۆسەرۆک پۆلیسی ئێران جەختی کرد: ئێستا دوای چەند حەوتە لە دەسپێکی پیلانەکان بۆ نائەمن کردنی وڵات دەرکەوت کە پرسی باڵاپۆشی بیانووە بۆ ئاژاوەنانەوە و بشێوی دروس کردن.

وتیشی: لە شەڕی تێکەڵیی ئەم داوییە پەرەدان بە ناڕەزایەتییەکان و بشێوی نانەوە بۆ بە سووریا کردنی ئێران ئامانجی دوژمن بوو.

جەختیشی کردووە: دوژمن ئەم ئاواتە بە هزشیاری خەڵک و هێزە چەکدارەکان و ژیری بەرپرسان و ڕێنمایی ڕێبەری دەباتە گۆڕ.

342/