کەمپی "ئەلھۆل" دەکەوێتە پارێزگای ئەلحەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و لە نزیک سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق، زیاتر لە ٥٧ هەزار کەسی تێدایە کە زۆربەیان ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعشن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی فورات نیوز؛ قاسم ئەلعرجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە تویتێک دا نووسیویەتی: "لەگەڵ بەردەوامی هەماهەنگی و راوێژکاریی نێوان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، راوێژمان لەگەڵ فواد حسێن کرد سەبارەت بە هەوڵەکانی وڵاتەکەمان بۆ قەناعەت پێکردنی وڵاتان بۆ وەرگرتنەوەی هاوڵاتیانیان لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا." . ئەلعەرجی گوتیشی: لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پێویستیی یەکڕیزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ تیرۆر و توندڕەوی و ماددە هۆشبەرەکانیش کرایەوە.
342/