حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بڵاویکردۆته‌وه، له‌باره‌گای هه‌ولێری حزبه‌که‌یان به‌ئاماده‌بونی سه‌رکرده‌و به‌رپرسانی باڵای به‌ره‌ی تورکمانی، پێشوازییان لههاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا (میت) کردوه.
تۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆلاى ئه‌وان، هاکان فیدان کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداون، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که نه‌کردوه.ئه‌گه‌رچى تۆران کاتى سه‌ردانه‌که‌ى ئاماژه پێنه‌کردوه، به‌ڵام شارپرێس زانیاریی ده‌ستکه‌وتوه، ئێواره‌ى دوێنێ هاکان فیدان به‌سه‌ردانێکى به‌په‌له گه‌یشتۆته هه‌ولێرو هێزێکى تایبه‌تى هه‌رێمیش پاسه‌وانیان کردوه.سه‌ردانى فیدان بۆ هه‌ولێر له‌کاتێکدایه، مانگى ڕابردوش سه‌ردانى عێراقى کرد‌و له‌گه‌ڵ لایهنو به‌رپرسه باڵاکانى حکومه‌تى عێراق کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
سه‌ردانى به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى دراوسێ‌و به‌تایبه‌ت تورکیا‌و به‌رپرسى میتى ئه‌و وڵاته‌ش بۆ هه‌رێم له‌کاتێکدایه، تیرۆرى کوردانى تورکیا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردوه، ئه‌مه سه‌ربارى هێرشه درۆنیه به‌رده‌وامه‌کان، هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌ردانى فیدان بۆ هه‌ولێر، ژنه چالاکوانێکى کوردی تورکیا له‌سلێمانى تیرۆرکرا.
342/