بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز، سەرچاوەیەکی عێراقی وای بڵاو کردەوە کە، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی «داون تاون» لە ناوەڕاستی شاری هەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق کەوتووەتەوە کە ھەڵبەت ھەتا ئێستا هیچ قوربانیەکی لێ نەکەوتووەتەوە.
کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز باسی لەوەش کردووە کە، دوای ئاگرکەوتنەوەکە زیانێکی زۆر بە دوکانەکانی ئەم بازاڕە گەییشتووە.
مانگی تەمموزی ساڵی رابردووش ئاگرێکی گەورە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەوە و زیانی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام زیانێکی زۆری دارایی بەجێهێشت.
پێشتریش چێشتخانهیهک له شاری سلێمانی ئاگری گرتبوو کە له ئهنجامدا پێنج هاوڵاتیی عێراقی برینداربوون.
342/