بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئه‌حمه‌د موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى، له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که سوپاى تورکیا بهقوڵایى 50 کیلۆمه‌تر هاتۆته ناو قوڵایى خاکى عێراقه‌وه‌و ئه‌وه‌ش پێشێلکاریى و داگیرکاری ئاشکرایه که چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازى جێگیر کردووه.
موسه‌وى راشیگه‌یاند که بوونى سه‌ربازیى تورکیا له‌ناو خاکى عێراق ره‌تکراوه‌یه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگریى و فه‌رمانده ئه‌منییه‌کان گرێ بده‌ن و تێیدا میکانیزمێکى هاوبه‌ش بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داگیرکارییه‌ى تورکیا ده‌ستنیشان بکه‌ن.
342/