بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خەزعەلی، لە تویتێکی دا کە ئەمڕۆ یەکشەمە 29ی ئایاری 2022 بڵاویکردووەتەوە داوای بەردەوامی دەکات لە "هێڵی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و هیواخوازە بەردەوام بێت لە سەرکەوتن".
ئەوەشی وتووە: "پێویستە لەگەڵ لایەنە سیاسی و جەماوەرییەکان دەست لەناو دەست بین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و نەهامەتییانەی رووبەڕووبوونەوەی بوونەتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە 28ی ئایاری 2022، لە دیداری گشتی یەکێتی لە سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی ناونرا.
342/