٢٩ ئایار ٢٠٢٢ - ١٠:١٥
٤٠٠ رۆژنامەنوس و میدیاکاری کوردستان دژی هێرشەکانى تورکیا یاداشتێک دەدەنە یەکێتى ئەوروپا

٤٠٠ رۆژنامەنوس و میدیاکاری کورد لە چوار پارچەى کوردستان و ئەوروپا دژی هێرشەکانى تورکیا یاداشتێکی ناڕەزایەتى ئاڕاستەى یەکێتى ئەوروپا دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە راگەیەنراوێکدا ٤٠٠ ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری کوردستان یاداشتێکی هاوبەش لەسەر هێرشەکانى گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئاراستەی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا دەکەن.

لە یاداشتەکەدا داوا لە یەکێتى ئەوروپاو ناتۆ کراوە کە هەڵوێوستیان دژی هێرشەکانی تورکیا هەبێت کە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامی دەدات.

 هاوکات لە یاداشتەکەدا ئیدانەى "هاوکارییەکان"ی پارتی بۆ تورکیا کراوەو داواشیان لە پارتى کردوە کە دەستبەرداری ئەم سیاسیەتە بێت و هاوکاریی دەوڵەتی تورکیا نەکات.

342/