بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر گوندی «ئەلسەلاح» لە ٧٥ کیلومەتریی باکووری ڕۆژھەڵاتی بەعقوبە لە پارێزگای دیالە کە لە ئەنجام دا یەک کەس کوژراوەو ٥ کەسی دیکە لەوانە ئافرەت و منداڵێکیش بریندار بوونە.
دوابەدوای ھێرشی تیرۆریستان بۆ سەر دوو ماڵ کە ھاوکات ئەنجامی گرت، ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕەوانەی ناوچەکە کران و دەستیان کرد بە ڕاوەدوو نانی تیرۆریستانی داعش.
ھێزە ئاسایشتییەکانی داعش بەردەوام بۆ دڵنیا بوون لە سەر ھەڵنەدانەوەی داعش و تیرۆریستە ھەڵاتووەکان لە سەر گەڕان و پاکتاوکردن و ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعشن لە سەرتاسەری عێراق دا.
342/