بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم دیمانەیە بە مەبەستی ھاواھەنگ کردنی ھەنگاوەکانی وڵاتانی رۆژاوایی لە دژی روسیا ئەنجامدرا .
سەرانی وڵاتانی گروپی حەوت دوای دیداری ئۆنلاین لە گەڵ ڤلادیمیر زلینسکی سەرۆک ئۆکراین ، رایانگەیاند ، زەخت و فشارەکانی سەر روسیا زیاتر لە جاران زۆر دەکەن .
بەمجۆرە ، سەرانی وڵاتانی گروپی حەوت باسی بڕیاری خۆیان کرد بۆ دانانی بایکۆتی نوێ لە دژی روسیا بە ئامانجی لێدانی کەرتی پیشە سازیی ئەم وڵاتە ، میدیاکانی ژێر دەستی حکومەت ، کاربەدەستانی کارگێڕیی کەرتی دارایی روسیا و بانکە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتە لەوان گازپرۆم بانک .
سەرانی گروپی حەوت ھەروەھا رایانگەیاند بەرە بەرە ھاوردەی نەوت لە روسیا یان رادەگرن یان بەتەواوەتیی قەدەغەی دەکەن .
342/