بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی سیادە که خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتیی دهکات به سایتهکهی راگەیاندوه "هەریەکە لە خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی و نوێنەرێکی موقتەدا سەدر بەشداری کۆبونەوەکه دەبن".
سەرچاوەکە گوتووشیەتی : "کۆبونەوەکە تەنها بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی دەرچوون نییە لە بنبەستی سیاسی، بەڵکو بۆ دیاریکردنی هەنگاوەکانی دواترە بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە و پەنابردن بۆ بژاردەی دیکە".
پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەشێکە لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی، باسی لهوهکردبوو که جموجوڵێک لهئارادایه بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەپێناو شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی و دۆزینەوەی دەرچە بۆ ئەو قەیرانەی لەدوای هەڵبژاردنەوە بەرۆکی عێراقی گرتووە.
342/