بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خەتیب زادە گوتی : بەرنگاربوونەوەی دیاردەی وەیشوومی تیرۆریسم کە بە داخەوە لە وڵاتانی ئیسلامیی و بە داکۆکیی ھەندێ لایەن لە دەرەوە پەرەی سەندووە ، پێویستیی بە ھاریکاریی نزیکی وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ یەکتردا ھەیە .
پەلاماری رۆژی شەممەی تیرۆریستان بۆ سەر ئەرتەشی میسر لە رۆژھەڵاتی کاناڵی سوئێز بووە ھۆی کوژرانی 11 سەرباز لەوان ئەفسەرێکی میسری و برینداربوونی 5 کەسی دیکە .
تاقمی تیرۆریستیی داعش رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا بەرپرسایەتی پەلاماری تیرۆریستیی بۆسەر لەشکەریانی میسریی لە رۆژھەڵاتی کاناڵی سوئێزی گرتە ئەستۆ .
بەرزبوونەوەی نائەمنی و پەلاماری تیرۆریستیی بووە ھۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەم وڵاتە لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئێستای میسر .
342/